ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمریكا بەفەرمی ژمارەی سەربازەكانی لەسوریاو عێراق راگەیاند، كە لەو ژمارەیە زۆرترە پێشتر راگەیەنراوە.

رۆب مانینگ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی لە ئێستادا دووهەزار سەربازی ئەمریكا لە سوریاو رۆژئاوای كوردستان جێگێر كراون و پێنج هەزارو پێنجسەد سەربازیش لە عێراق دان .

مانینگ ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو ژمارەیە لەو ژمارە زۆترە كە پێشتر راگەیەندرابوو، كە گوایە ئەمریكا پێنجسەد سەربازی لەناو خاكی سوریاو رۆژئاوای كوردستاندا هەیە.

وتەبێژەكەی پێنتاگۆن دووپاتیكردەوە كە مانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە سوریا پەیوەندی بە بارودۆخی ناوچەكەوە هەیەو واشنتۆن نیازی نیە بەمزووانە هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە.

مانینگ ئاشكراشیكرد كە لەئێستادا ژمارەی سەربازە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لەعێراق گەیشتووەتە پێنج هەزارو پێنجسەد سەرباز.