ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی به‌ریتانیا، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كوردە له دوایین گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا پۆستێكی باڵا وەردەگرێت.
تێرێزا مەی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، ڕۆژی سێ شه‌ممه گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له كابینه‌كه‌ی كرد و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌ك جێگری په‌رله‌مانیی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاته‌كه‌ی، ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌م پۆسته له دوای پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده و جێگره‌كه‌ی به به‌رزترین پله‌ی وه‌زاری داده‌نرێت له وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی به‌ریتانیا.
زەهاوی هاوڵاتیەکی بە ڕەچەڵەک کوردە و خەڵکی خانەقینە و له چه‌ند ساڵی ڕابردوو وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ركه‌وتووه و هاوكات نوێنه‌رایه‌تی شاری (Stratford)ی به‌ریتانیای ده‌كرد له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته.