ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عەبادی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند "ئەو داهاتانەی کە هەرێمی کوردستان لە نەوتی فرۆشراو دەستی کەوتووە، لە حساباتی هەرێمی کوردستاندا تۆمارنەکراوە".

وتیشی "داهاتەکانی هەرێم کە لە ساڵی ڕابردوودا لە نەوتی فرۆشراو دەستیکەوتووە و ئاشکرایکردووە ، گەیشتووەتە ٩ ترلیۆن دینار، بەڵام داهاتی دیکەش هەیە کە ئاشکرا نەکراوە".

لە بەشێکی تری وتەکانیدا عەبادی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد، کە جددی نین لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان لە جێبەجێکردنی دەستوردا، جەختیشیکردەوە حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەک حزبەکان.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانیش عەبادی دووپاتیکردەوە کە هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

دەربارەی پرۆژە یاسای بودجەش سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ ئیحراجکردنی حکومەتە و هۆکارەکانیش کە پەسەند ناکرێت جێی باوەڕپێکردن نیین.

R.M

  • 1