ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە پێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، باڵیۆزانی ئێران و روسیای بە نیشانەی ناڕەزایی بەرامبەر بە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە، بانگهێشت کردووە.

رۆژنامەی دەیلی سەباح لەم بارەوە رایگەیاند: باڵیۆزانی روسیا و ئێران بە هۆکاری پێشێلکردنی خاڵەکانی ئاگربەست لە ناوچەکانی کەمکردنەوەی شەڕی و ئاڵۆزی لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە، بانگهێشت کراون.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە باڵیۆزانی ئێران و روسیا کردووە، کە هاوکار بن لە کۆتایی هێنان بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە.

لەم بانگهێشت کردنەدا، بە باڵیۆزانی ئێران و روسیا گوتراوە، کە دەوڵەتی سوریا لە پارێزگای ئیدلیب، ئاگربەستەکەی پێشێل و نادیدە گرتووە.

R.M