ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕۆژی سێشەممە دوای زیاتر لە دوو ساڵ، پیۆنگیانگ و سیئۆل ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی گفتوگۆی سەربازیی ئەنجام دەبن لە داهاتوودا، هەروەها کۆریای باکوور ڕازی بوو شاندێک بنێرێت بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کە وابڕیارە مانگی داهاتوو لە پیۆنگچانگ ئەنجام بدرێت.

ڕێککەوتنەکان لە پانمونجۆن ئەنجام دران کە هێڵێکە لەنێوان هەردوو کۆریاکەدا و ئاماژەیەکە بۆ کەمکردنەوە گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە کە بەهۆی بەرنامە ناوەکی و موشەکیەکەی کۆریای باکوورەوە دروست بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە گفتوگۆکان وتی "ئەمریکا پێشوازیی لە گفتوگۆکانی نێوان کۆماری کۆریا و کۆریای باکوور دەکات کە ئامانج لێی پارێزراوی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیە لە پیۆنگیانگ".

R.M