ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٦٩ دۆلار و ١٧ سەنت کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ەوە تا ئێستا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەستە بە پابەندبوونی تەواوەتی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک بە ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کە بڕیارە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ بەردەوام بێت لەلایەک و بەلایەکی ترەوە زۆربونی خواست لەسەر نەوت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتینەوت بەستووە کە عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

R.M

  • 1