رۆژی چوارشەممە 10ی كانوونی دووەمی 2018 نرخی نەوتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 2،2 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 69 دۆلار و 28 سه‌نت و به‌رزترین ئاستی له شەشی ئایاری 2015ه‌وه تۆمار كرد.
شاره‌زایان ئاماژه به درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و ئۆپێك ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا كۆتایی ئه‌مساڵ و ئه‌مه‌ش به كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی بڕێكی زیاتر نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه شاره‌زایان هۆشداریی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رله‌نوێ دابه‌زینه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
دارشتنەوە، توانا رسول