ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێران رایدەگەیەنێت، 130 قوتابی زانكۆكانی ئێران له‌نائارامییه‌كانی ئه‌مدوایانه‌ی ئێران ده‌ستگیر كراون كه‌ ژه‌ماره‌یه‌كیان ئازاد كراون.

مه‌نسور غوڵامی وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10كانوونى دووةمى 2018 له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران رایگه‌یاند، "له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندان و نائارامییه‌كانی ئێران 130 خوێندكاری زانكۆ له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران ده‌ستگیر كرابوون كه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها 15 بۆ 20 خوێندكار ماون كه‌ ئازاد بكرێن و ئه‌وانی تر هه‌موویان ئازاد كراون".

وه‌زیری خوێندنی باڵای ئێران راشيطةياند، "وه‌زیری ئیتلاعات به‌ڵێنی داوه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌موو خوێندكاره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن".

دارشتنەوە، توانا رسول

  • 1