ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ پشتیوانی تاران و مۆسكۆ ، سوپای سوریا له‌ ئه‌دلب پێشڕه‌وی ده‌كات و كۆنترۆڵی نزیكه‌ی 100 گوندی كردۆته‌وه‌ و ئه‌و چه‌تانه‌ی توركیاش كه‌ به‌ ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و ناسراون پاشه‌كشه‌ده‌كه‌ن به‌ واتایه‌كی تر پاشه‌كشه‌ به‌ توركیا ده‌كرێت له‌ناو خاكی سوریادا.

توركیا داوا له‌ ئێران و روسیا ده‌كات ستۆپ به‌ سوپای به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌ و وه‌ڵامی نادرێته‌وه‌ .

روسیاش بۆی ئاشكرابووه‌ ئه‌و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانانه‌ی به‌كارهێنراون بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی روسیا له‌ بنكه‌ی حميميم له‌ ئه‌دلبه‌وه‌ بووه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا بووه‌ ، له‌ نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شوێنی هه‌ڵدانی فڕۆكه‌كان دیاره‌ له‌ كوێ بووه‌و ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ جڵه‌ویان تووندبكرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ .

Hoshang Kareem