ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمرۆ پێنجشەممە، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتی لەنێوان قەوارەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و تائێستا ھیچ ھاوپەیمانێتییەک خۆی تۆمار نەکردووە.

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، راگەیاند، تائێستا ٢٠٥لیست ناوی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق تۆمارکردووە، "بەڵام ھیچ ھاوپەیمانێتییەک لەلایەن لیستە کوردییەکانەوە پێکنەھێنراوە".

ڕزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق وتیشی"رۆژی پێنجشەممە، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتی لەنێوان قەوارەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا ١٩ ھاوپەیمانێتی لەنێوان قەوارەکاندا تۆمارکراوە، ھیچ ھاوپەیمانێتییەک لەلایەن لیستە کوردییەکانەوە تۆمارنەکراوە".

 

R.M