ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆریای باشوور، رایگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئامادەیی خۆی بۆ دیالۆگ لەگەڵ کۆریای باکوور نیشانداوە.

نوسینگەی سەرۆکایەتی لەکۆریای باشوور لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە دۆناڵد ترەمپ، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاگاداری مون جیە ئین، سەرۆکی کۆریای باشووری کردووە کە دەرگایان کراوەیە بۆ دیالۆگ لەگەڵ کۆریای باکوور.

کۆشکی شین-ی سەرۆکایەتی دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ترەمپ وتوویەتی، لەماوەی سازدانی دانوستانەکاندا، ھیچ کارێکی سەربازییان نابێت.

ئەو وتانەی ترەمپ دوای رۆژێک ھات لەئەنجامدانی دانوستان لەنێوان کۆریای باشوور و باکوور، دوای دوو ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان.

R.M

  • 1