ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا پشتیوانییەکەی بۆ ڕێککەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا نوێ دەکاتەوە کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڕەتی کردەوە.

فیدریکا موگیرینی وتی "ئەوروپا داوا لە ئێران دەکات بەردەوام بێت لە هاریکارییەکانی لەگەڵ پشکنەرە نێودەوڵەتیەکاندا". ئێرانیش ڕەتی دەکاتەوە هەوڵ بدات چەکی ناوەکیی بەدەست بخات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری یەکێک لە سیاسەتمەدارەکانی ئەوروپاوە وتی "ئامانج لە کۆبوونەوەکە ناردنی پەیامێکە بۆ واشنتن لەسەر ئەوەی کە ئێران پابەندە و وا باشترە ڕێکەوتنامە ناوەکییەکە بوونی هەبێت وەک لەوەی ئێران گۆشەگیر بکرێت."

R.M

  • 1