ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی سپی دەڵێت: ئیدارەی ترەمپ زۆر نیگەرانە لەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن ئێران بە هەزاران خۆپیشاندەری بەهۆی بەشدارییکردنیان لە خۆپیشاندانی ئاشتیانەدا دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوەی کە ماوەی نیگەرانییەکی زۆرترە، هەر بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕژێمی ئێران ئەشکەنجەی بەشێک لەو خۆپیشاندەرانەی داوە و کوشتوونی کاتێک دەستبەسەر بوون.

ڕاشیگەیاندووە: بێدەنگ نابین لەکاتێکدا سەرکردایەتیی دیکتاتۆریی ئێران سەرکوتی مافە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیان دەکات و سەرکردەکانی ئەو وڵاتەش بە بەرپرسیار دەزانین بۆ هەر پێشێلکارییەک.

R.M

  • 1