ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ھەردوو کۆریا دەکات ، "خەیرەت عەمروف" باڵیۆزی کازاخستان لەنەتەوەیەکگرتوەکان کە ئێستا لەپۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدایە رایگەیاندووە ، دیالۆگی سەرەتایی نێوان کۆریای باکور و کۆریای باشور پێدەچێت رێگا لەبەردەم دووبارە دروستکردنەوەی متمانە لەنێوان لێپرسراوانی ھەردوولادا بکاتەوە و ھەنگاوێک بۆ ئەوەی لە داھاتوودا لەرێی بەردەوامیی دانوستانەکانەوە سنورێک بۆ ئاڵۆزییەکانی نیمچە دورگەی کۆریا دابنرێت ، راشیگەیاندووە کە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ھیوایان ھەیە دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ھەردوو کۆریا ببێتە ھۆکارێک کە نیمچە دورگەی کۆریا بکاتە ناوچەیەکی خاڵی لە چەکی ئەتۆمی . 

دوای دوو ساڵ لەراگرتنی دانوستانەکان رۆژی سێشەممە دانوستانی نێوان ھەردوو کۆریای باکور و باشور دەستیپێکردەوە.

 

R.M

  • 1