ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاپای ڤاتیکان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا ڕایگەیاند، هیوادارە کێشە و گرفتەکانی هەرێم لەڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، دوێنێ پاپا فرانسیس لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیدا لە ڤاتیکان کۆبووەوەتەوە و تیایدا پاپا هیوای خواست پێكه‌وه‌ژیان لە هەرێم‌ به‌رده‌وام بێت و هه‌موو كێشه‌ و گرفته‌كان له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتی و لێكگه‌یشتنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست پاپای ڤاتیکان ڕۆڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد بگێڕێت.

هاوکات بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی حکومەت، هەر دوێنێ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پیێترۆ پارۆلین، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكاندا کۆبووەتەوە و پارۆلین هیوای خواستووە کێشەکانی هەرێم و بەغداد لەڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن.

R.M

  • 1