ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریک دوێنی هەینی لە نوێرتین خولی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران، 14 کەسێتی و ناوەندی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سزا دا. یەک لەو بەرپرسە باڵایانە سادق لاریجانی سەرۆکی دەزگای دادوەرییە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (دەنگی ئەمریکا) پێشتر وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بەڵێنیی دابوو کە گەمارۆی جیاواز لە کەرتی ئەتۆمی لە ئێران، لەبەر پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و پشتیوانیی سەربازییە لە گرووپە تیرۆریستییەکان.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا جەخت کراوەتەوە، سادق لاریجانی یەکێک لە نزیکان و هاوپەیمانانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بە داڕێژەر و بەڕیوەبەر و بڕیاردەری پێشێلکاریی مافی هاووڵاتیانی ئێرانی لە ئەستۆیە.

بەهاری ساڵی 2011ش سادق لاریجانی، لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاشەوە بۆ ڕۆڵ و دەستێدابوون لە پێشێلکاریی فراوانی مافی هاووڵاتینی ئێرانی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2009 سزا دابوو و لە سەفەر بۆ وڵاتانی ئەورووپی قەدەغە کرابوو.

R.M