ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی دەرەوەی توركیا هۆشداریی دایە ئەو هاووڵاتییانەی وڵاتەكەی كەگەشتی ئەمریكا دەكەن لەڕووداوی تیرۆر و توندوتیژی و دەستگیركردنی هەڕەمەكی.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەنوێكردنەوەی هۆشداریدان بە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی لەگەشتكردنیان بۆ ئەمریكا ڕایگەیاند: هێرشە تیرۆریستییەكان لە ئەمریكا ڕووی لەهەڵكشان كردووە جگە لەكردەی تیرۆریستی چەكداری و بۆمب، ئەگەری هێرشكردن بەخۆكردن بەناو ئاپۆرەی خەڵك بەئۆتۆمێبل و كردنە ئامانجی ناوجەرگەی شارەكان و چالاكییە كولتوورییەكان، وێستگەكانی میترۆ، بینا حكوومییەكان، پەرستگاكان و تەنانەت قوتابخانەكانیش هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەراگەیەندراوەكەیدا ئەوەشی خستەڕوو: هێرشەكەی كەمپی زانكۆی ئۆهیۆ، فڕۆكەخانەی Forth Lauderdale-Hollywood، مزگەوتی دار فاروق لە میننەسۆتا، هێرشكردنە سەر كڵێسایەك لە تێكساس، ئەنجامدانی هێرش لە رێگەی خۆكردنە ناو ئاپۆرەی خەڵك لەچارلۆتتەسڤیلی و نیویۆرك و وەك دوا نموونەش هێرشە بۆمبەیەكی وێستگەیەكی نیویۆركی بە نموونە هێناوەتەوە و جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەگەری هەیە ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی و راستڕەوی پەڕگیری و كردەی رەگەزپەرستی لە ئەمریكا ببێتە هۆی هێرشی هاوشێوە.

R.M