ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی شەممە 13ی كانوونی دووەمی 2018 لە بەیاننامەیەك رایگه‌یاند، "ژماره‌ی ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كان زیاتره‌ له‌وانه‌ی ھێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان".

رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی راشیگەیاند، "تائێستا نزیكه‌ی 3 ملیۆن و 2 سه‌د ھه‌زار ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان، له‌كاتێكدا ھێشتا 2 ملیۆن و شەش سه‌د ھه‌زار كه‌س له‌ ئاواره‌ییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن".

له‌ دوای ساڵی 2013 ه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ژماره‌ی ئاواره‌ گه‌ڕاوه‌كان زیاتر بێت له‌ ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی ھێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، به‌درێژایی 4 ساڵی رابردوو، به‌هۆی كاریگه‌ری جه‌نگی دژی داعش نزیكه‌ی 6 ملیۆن ھاووڵاتی عیراق ناچار بوون زیدی خۆیان به‌جی بھێڵن و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تر بن.

پێداچوونەوە: توانا رسول

  • 1