ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وته‌بێژی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایدەگه‌یەنێت، "ته‌نھا 3 ھه‌زار تیرۆرستی داعش له‌ سوریاو عیراق ماون".

رایان دیلۆن وته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رۆژی شەممە 13ی كانوونی دووەمی 2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، "ته‌نھا 3 ھه‌زار تیرۆرستی داعش له‌ سوریا و عیراق ماون".

وته‌بێژی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش راشیگه‌یاند، "گه‌ڕان به‌دوای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ به‌رده‌وامه‌، وتیشی: ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ عیراق ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ پشتیوانیكردنی ھێزه‌ عیراقییه‌كان و ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پێناو تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی داعش و رێگریكردن له‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێته‌وه".

دیلۆن باسی لەوەشكرد، "داعش تاوانی زۆری ئه‌نجامداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی له‌ موسڵ چاندووه‌و بۆیه‌پێویسته‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ته‌واوی له‌و بۆمبانه‌پاكبكرێنه‌وه‌ به‌رله‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئاواره‌كان".

دارشتنەوە: توانا رسول

  • 1