ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فەرماندەی گشتی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند، ئەوان هیچ كێشەیەكیان نییە لە چوونی سوپای رژێمی سوریا بۆ ناوچەی عەفرین بۆ بەشداربوون لە رووبەرووبوونەوەی هێرشی توركیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە.

سیپان حەمۆ، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: "كێشەمان نییە لە هاتنی هێزەكانی سوپای سوریا بۆ بەرگریكردن لە عەفرین و سنورەكانی عەفرین لە بەرامبەر داگیركاری توركیا".

حەمۆ، ئەوە ئاشكرا نەكردووە كە ئایا داوای بڵاوەپێکردنی هێزەكانی رژێمی سوریا بۆ ناو عەفرین دەكات، یاخود ئەو هێزانەیان تەنها دەوێت بۆ رووبەرووبونەوەی هێرشی توركیا لە سەر سنوور.

هەروەها وتیشی "رژێمی سوریا هەمیشە رایدەگەیەنێت كە عەفرین بەشێكە لە سوریا، ئێمەش دەڵێن ئەگەر عەفرین بەشێكە لە سوریا، دەبێ رژێمی سوریا بەئەركی خۆی هەڵبسێت."

 

R.M

  • 1