ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، ئەمەریكا دەیەوێت ئەو چەكدارە بیانییانەی كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ەوە دەستگیركراون لە وڵاتانی خۆیان دادگایی بكرێن، لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی دیكەی دژی داعش لە عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانان سوریا ئەو بابەتە باس بكات.

جەیمس ماتیس گەیشتە ڕۆما بۆ باسكردن لە جەنگی دژی داعش ، هەروەها چی بكرێت بۆ ئەو هەزاران دەستگیركراوەی كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە دەستگیركراون، كە ژمارەیان سەدان دەستگیركراون و چەكداری بیانین.

بەپێی دەنگی ئەمەریكا، پێشبینی دەكرێت ماتیس بە وەزیرانی بەرگری وڵاتانی هێزەكانی هاوپەیمانان بڵێت، "ئەو چەكدارانەی كە دەستگیركراون دەبێت لە وڵاتانی خۆیان ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە".

جەیمس ماتیس رایگەیاندووە، "چەكدارە بیانییەكان تەنها بابەت نابن لە كۆبوونەوەكەی ڕۆمادا باس بكرێن، جەنگ دژی داعش بەردەوامە".

ماتیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، "كۆمەڵێك بابەتی زۆر هەیە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بەوەی دواتر چی بكەین، كاتێك بەردەوام دەبین و ئەركمان كۆتایی هێنانە بە خەلافەتی داعش، ئەوە هێشتا بەردەوامە".

 

R.M

  • 1