ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لەبەرزبوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٩٨سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر نرخی نەوت گەیشتە ٧١ دۆلار، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە، کە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە کە عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

 

R.M

  • 1