ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە، بەڵام تائێستا کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە و دیار نییە پڕۆژە یاسای بودجە تاوتوێدەکرێت یاخود نا.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی یەکشەممەی رابردوودا کە پەرلەمان دەنگیدا لەسەر هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردن، بڕیاردراوە کۆبوونەوەکە هەڵبگیرێت بۆ رۆژی سێ شەممە.

تائێستا کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بڵاونەکراوەتەوە و دیار نییە پڕۆژە یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە تاوتوێدەکرێت یان نا، لەکاتێکدا بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەی یەکشەممەدا پڕۆژە یاساکە بخرێتە ناو کارنامەی کۆبوونەوەکە، بەڵام نەخرا.

سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوێنێ لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاندبوو، پابەندن بەوەی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکان بودجە جێبەجێبکەن و بودجەی ٢٠١٨ مەرجە یاسایی و دەستورییەکانی جێبەجێ نەکردووە و ئێستا کێشەی پەیوەست بە پشکی هەرێم چارەسەر نەکراوە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، بۆ هەموارکردنەوەی بودجە بەڵێن بە هیچ لایەنێک نەدراوە کە ناڕازیبوون، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە ئەو بڕە پارەیەی کە کەمکراوەتەوە نەدراوە بە لایەنێکی دیکە تا سوودمەندبن لێی.

 

R.M

  • 1