ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان رایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتەکەیان یەک ئەندامیشی مابێت دەستبەرداری پەرلەمان نابن و راشیگەیاند ھەدەپە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیا کاندیدی دەبێت وشکست بەدەسەڵاتی فاشی ئەردۆغان دەھێنێت.

رۆژی یەك شەممە 11ی ئاداری 2018 (پەروین بوڵدان) ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاندووە، ھەدەپە باجی قورسی داوە تا بچێتە ناو پەرلەمانی تورکیا لە ئێستاشدا حکومەت دەیەوێت لە پەرلەمان دەریان بکات وتیشی ئەگەر ھەدەپە تەنھا یەک ئەندامیشی مابێت دەستبەرداری پەرلەمان نابێت و بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆکایەتی تورکیاش کاندیدی خۆی دەبێت.

ئەو هاوسەرۆكەی (ھەدەپە) راشیگەیاندووە، وتیشی بروامان بە سەرکەوتنی کاندیدەکەمان ھەیە لەو ھەڵبژاردنەدا لەبەر ئەوەی بەرگری لە ئاشتی و دیموکراتی و فرە حزبی دەکەین و کۆتایی بە فاشیزمی ئەردۆغان دەھێنین.

  • 1