ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو زیاتر لە ١١ ھەزار ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا دەستگیرکراون.

رۆژی یەك شەممە 11ی ئاداری 2018 پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) راگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەندامەکانی لەسێ ساڵی رابردوودا بڵاوکردۆتەوەو رایگەیاند، لەمانگی تەموزی ٢٠١٥ وە تا مانگی شوباتی ٢٠١٨، ١١ ھەزارو ٦٣١ ئەندامیان لە باکوری کوردستان و ناوچەکانی تری تورکیا دەستگیر کراون.

هەر لە راگەیەندراوەكەی (هەدەپە) هاتووە، سێ ھەزارو ٣٨٢ ئەندامیان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، کە ٤٣ ھاوسەرۆکی ھەدەپە لەشارەکان و زیاتر لە ١٠٠ ھاوسەرۆکی شارەوانییەکان لەناو دەستگیرکراوەکاندان، ھاوکات نۆ پەرلەمانتاری ھەدەپە مافی پەرلەمانتارییان لێ سەندراوەتەوەو دۆسیەی تاوانیش بۆ ٥٥ پەرلەمانتاری تر ئاراستەی دادگاکانی تورکیا کراون.

  • 1