ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆک وەزیرانی عێراق قەبارەی زیانەکانی شەڕی داعش بە ٤٦ ملیار دۆلار مەزەندە دەکات.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری تایمی ئەمریکی رایگەیاندووە، زیانەکانی داعش بۆ عێراق دوو قۆناغ بووە، بەجۆرێک لەقۆناغی یەکەمدا کە سەرەتای دەستپێکردنی پەلامارەکانی داعش بوو لە سوریاوە بۆ عێراق ملیۆنان کەس ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆریش کوژران.

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، لەقۆناغی دووەمیشدا بەھۆی رزگارکردنەوەی ناوچەکانەوە وێرانکارییەکی زۆر لەوڵاتەکەدا دوست بوو کە بەپێی داتاکان بڕی زیانەکان گەیشتووەە ٤٦ ملیار دۆلار و جیھانیش ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە بداتە عێراق.

  • 1