ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ رابەری کۆریای باکووردا دەكاتەوە و رایدەگەنێت، ئەو دیدارە گەورەترین دەستکەوتە.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ (کیم جۆن ئون) رابەری کۆریای باکووردا دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەشێ ئەو دیدارە گەورەترین دەستکەوتی بۆ سەرجەم جیھان لێ بکەوێتەوە. 

رۆژی شەممە 10ی ئاداری 2018 ترامپ لە وتەیەکیدا بۆ لایەنگرانی لە ویلایەتی پێنسڵڤانیا ئاماژەی بەوەکرد: کاتی ئەوە ھاتووە لەگەڵ کۆریای باکووردا بە ئاشتی بگەین و جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو وڵاتە دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکادا بە ئاشتی بگات. 

ترامپ لەبەرامبەر وتنەوەی دروشمی ئامادەبوواندا لەدژی کیم جۆن ئون، داوای لێ کردن ھێور ببنەوە و وتی، باشتر وایە دوای ئەو دیدارە دروشم بڵێنەوە.

  • 1