ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئاسۆ ده‌وڵه‌ت- ستۆكهۆلم

دوابه‌دوای بانگه‌وازی سه‌رتاسه‌ری بۆ پشتیوانی له‌ عه‌فرین به‌هه‌زاران كوردستانی و مرۆڤی ئازادیخوازی ئه‌وروپا ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و به‌شه‌وازی جیاجیا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیا و هێزه‌ئیسلامییه‌ سورییه‌كانی هاوكاریان بۆ سه‌ر عه‌فرین كه‌ پیتر له‌ په‌نجا ڕۆژه‌شه‌ ئه‌و هێرشانه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌نده‌ها هاووڵاتی سیڤیلی عه‌فرین كه‌ زۆربه‌یان منداڵن و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دانیشتووی عه‌فرین بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌وهێرشانه‌ی فرۆكه‌كانی سوپای توركیا كه‌ به‌به‌رچاوی هه‌موو ووڵاتانی جیهانه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

شاری ستۆكهۆڵم هه‌روه‌ك زۆرێك له‌ شارو شارۆچكه‌ كانی ووڵاتانی ئه‌وروپا ڕێپێوان و خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییه‌تی به‌ خۆوه‌ بینی.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 11 ی ئادار زۆرێك له‌ كوردستانیانی تاراوگه‌نشین و كه‌سانی دیموكرات و ئازادیخواز و چه‌پی سوید ڕێپێوانێكیان ئه‌نجام دا به‌شه‌قامه‌كانی ستۆكهۆڵم پایته‌ختی سوید كه‌ به‌به‌رده‌می په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته‌دا به‌رده‌وام بوون بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید و له‌وێ گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا بۆ شه‌رمه‌زاركردنی تاوانه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به‌عه‌فرین و داوایان كرد كه‌چی زووه‌ حكومه‌تی سوید هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت دژ به‌ هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.

خۆپیشاندانی پشتگیری له‌ عه‌فرین به‌رده‌امی هه‌یه‌و له‌ خۆپیشاندنای هه‌فتانه‌وه‌ بۆته‌ ڕێپێوان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ بۆ شكاندنی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین.

 
  • 1