ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووی شەڕی عەفریندا 95 سەربازی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان كوژراون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژ شەممەوە لە دەوروبەری گوندی خالتا شەڕی قورس لەنێوان شەڕڤانان و سوپای توركیای ڕوودەدات، لەو شەڕەدا كە تا ئێستاش لە دەوروبەری گوندەكە ڕوودەدات، ئۆتۆمبێلێك كە دۆشكەی لەسەر بوو بەتەواوی تێكشكێندرا و 37 سەربازی توركیا و گروپە چەكدارەكان كوژراون، هەروەها سوپای توركیا دەوروبەری گوندەكەیان تۆپباران دەكات.

هەروەها دەڵێت، لە دوێنێوە سوپای توركیای و گروپە چەكدارەكانی نزیك لەتوركیا بە فڕۆكە و چەكی قورس هێرشدەكاتە سەر گوندەكانی كەفەردەلا، فەقیرا و قۆچیما.

هەسەدە رایگەیاندووە، "لە شەوی ڕابردووەوە تا ئەم ساتانە، لەنێوان هێزەكانی ئێمە و سوپای توركیای داگیركەر و چەتەكانی هاوپەیمانی شەڕی قورس ڕوودەدات، هەروەها ناوەندی ناوچەی بلبلێ بۆمباران و تۆپباران دەكرێت، تا ئێستا زیاتر لە 250 تۆپ لە ناوەندی ناوچەكە كەوتوون، لە شەڕدا كە هێشتا بەردەوامە 27 چەتە كوژران".

لە لای گوندەكانی قەستەل خدریە، چۆلەقا و خدرا لەدوێنێوە شەڕی قورس لەنێوان شەڕڤانان و سوپای توركیای و گروپە چەكدارەكان ڕوودەدات، لەو شەڕدا كە هێشتا بەردەوامە، 17 سەرباز كوژران.

 

R.M

  • 1