ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە ئەمریکا بەنیازە لەسەر حیسابی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لەگەڵ توركیا ئاشت بێتەوە و ناكۆكیەكان چارەسەر بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە رۆژنامەكە بڵاوی كردووەتەوە كە ئەمریكا هەوڵ دەدات پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ توركیا ئاسایی بكاتەوە، دوای ئەوەی چەند مانگێكە بەهۆی بەردەوامی یارمەتیدانی هێزەكانی یەپەگە لە رۆژئاوای كوردستان لەلایەن پنتاگۆنەوە، پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن بەرەو ئاڵۆزی چووە.

واشنتۆن پۆست ئاماژەی داوە كە هەر ئاساییكردنەوەیەكی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن لەم كاتەدا لەسەر حیسابی كوردی رۆژئاوا دەبێت و كار دەكاتە سەر یارمەتییەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانە كوردەكەی لە سووریا.

رۆژنامەكە لە زاری بەرپرسانی ئەمریكی و توركی ئاشكرای كردووە كە ئەمریكا بە توركیای راگەیاندووە كە كار لەسەر كێشانەوەی هێزە كوردییەكان "یەپەگە" لە شاری منبج دەكات، بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە رۆژهەڵاتی رووباری فورات و لەوێ جێگیریان بكاتەوە، ئەمەش ڕێك ئەو داوایەیە كە چەندین مانگە توركیا لە ئەمریكای دەكات.

 

 

  • 1