ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریدایە سووریا لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ڕایگەیاند، کارێکی زۆر ناژیرانە دەبێت بۆ سوریا ئەگەر گاز وەکو چەک بەکاربهێنێت.

جەیمس ماتیس لەکاتی سەردانەکەی بۆ عومان بە ڕۆژنامەنوسانی وت "ئێستا ئەمریکا هەواڵی ئەوەی پێدەدرێت کە هێزەکانی بەشار ئەسەد گازی کلۆرین بەکاردەهێنن لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر ناوچەکانی نزیک دیمەشقی پایتەخت، کە بۆتە هۆی کوژرانی نزیکەی ١٠٠٠ کەس کە ٢٠٠ منداڵیان تێدایە".

هەروەها وتیشی، ئاگاداری ئەو هەواڵانەیە کە دەڵێن سوریا گازی کلۆرینی بەکارهێناوە یاخوود ئەو نیشانانە دەریدەخات گازی کلۆرین بەکارهاتووە "هەرچەندە بەڵگەیەکم لانیە کە بتوانم پیشانتانی بدەم".

ماتیس ئەوەشی وت "دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەوە زۆر ناژیرانە دەبێت بۆ ئەوانەی کە گاز وەکو چەک بەکاربهێنن، پێم وایە سەرۆک ترەمپ ئەوەی زۆر بەباشی ڕوون کردۆتەوە لە سەرەتای دەست بەکاربوونیدا".

 

R.M

  • 1