ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەسەر سنوورەكانی نێوان سوریاو عێراق، گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكیان ئەنجامداوە، بەڵام شكێندراون.

ئەبو جینان ئامر لیوای یەكی چەكدارانی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، هێزەكانیان پەلامارێكی داعشیان لەسەر سنووری سوریا، واتە لە خۆرئاوای پارێزگای موسڵ تێكشكاندووە.

ئەو فەرماندەیەی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی باسیشی لەوەكردووە، شەڕێكی سەختیان لەگەڵ داعش ئەنجامداوەو بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێكیان تێكشكاندوون و ناچاریان كردوون ڕووەو ناوچە بیابانەكانی شاری حەسەكەی سوریا دووربكەونەوە.

جێگەی باسكردنە گروپە چەكدارەكانی داعش لەوەتەی سنووری پارێزگای موسڵیان خستۆتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، پارێزگاری كردن لەسنوورەكانیان خستۆتە ئەستۆی خۆیان.

  • 1