ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەبارەت بە گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکور چەندین هەنگاو هەن دەبێت بگیرێنەبەر و تا ئێستاش هیچ شتێکی ڕاستەوخۆیان لەو وڵاتەوە نەبیستووە.

تیلەرسن دوێنێ لەمیانی سەردانێکیدا بۆ نێجیریا وتی "چەندین هەنگاوی پێویست هەن کە دەبێت ڕازیبین لەسەریان و ڕێککەوتنیان لەسەر بکەین لە مەودای گفتوگۆکاندا. هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانداین."

ڕاشیگەیاند "تا ئێستا هیچ شتێکی ڕاستەوخۆمان لە کۆریای باکورەوە نەبیستووە، بەڵام چاوەڕێین ڕاستەوخۆ شتێکمان پێ بڵێن."

ناوبراو ڕەتیکردەوە باس لەوە بکات کە هەنگاوەکان چین، هەروەها هیچ قسەیەکیشی لەسەر شوێنی کۆبوونەوەکان نەکرد.

ڕۆژی ٨ی مانگ، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ڕازیبووە لەگەڵ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوردا کۆببێتەوە، هاوکات کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیری کۆریای باشورە و پێدەچێت مانگی ئایاری داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

R.M

  • 1