ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بەهێرشی هاوبەش بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن و هەردوولا گەیشتوونەتە تێگەیشتنێکی هاوبەش.

 بەکر بۆزداغ، وتەبێژی حکومەتی تورکیا، شەوی رابردوو 12ى ئادارى 2018 لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ناتوانێت کاتێک دیاریبکات بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە، بەڵام هەرکارتێک فڕۆکە و سەربازەکانیان جوڵەیان پێکرا لای هەموو کەس ئاشکرا دەبێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت هەفتەی رابردوو، مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تورکیا و عێراق ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی عێراق ئەنجامدەدەن.

هەرچەندە بەرپرسانی تورکیا بەردەوام باس لە ئەنجامدانی هێرشی هاوبەش دەکەن بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کورستان، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراق هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەو پرسە نەداوە.

پێداچونەوە: رێگای كوردستان

 

 

 

  • 1