ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ھاوپەیمانی یەکێتی مەسیحی دیموکراتی و یەکێتی مەسیحی کۆمەڵایەتی رێکەوتنێکیان لەگەڵ پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا ئیمزاکرد بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەسەرۆکایەتی ئەنگێلا مێرکڵ.

لە رێورەسمی ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەدا کەلە بینای پەرلەمان بەڕێوەچوو ، سەرکردەی ھەرسێ پارتەکە و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئامادەبوون و بڕیاریشە دوای دەنگدانی پەرلەمان لە رۆژی ١٤ی ئەم مانگەدا لەسەر کاندیدکردنی ئەنگێلا مێرکڵ بۆ ویلایەتی چوارەم ، پرۆسەی پێکھێنانی حکومەت بەردەوام بێت و دواتریش وەزیرەکانی کابینەی نوێ لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە پەسەند دەکرێن و دەستبەکار دەبن. 

مێرکڵ بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت سازشی سۆشیال دیموکراتەکان کردوەو شەش وەزارەت وەردەگرن.

 

R.M

  • 1