ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت: پرسی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم لەنێوان ھەولێر و بەغداد یەکلاکراوەتەوە پێشکەوتنی گەورەش لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە ھەیە. 

"سەعد حەدیسی" وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: کاری لیژنەکان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد بەردەوامە و لەزۆربەی دۆسیەکاندا پێشکەوتنی بەرچاو بەدیھاتووە، دووپاتیشیکردەوە، بابەتی ئاساییکردنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی یەکلاییبۆتەوە و پێشکەوتنی گەورەش لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە ھەیە. 

لەبارەی دواخستنی پرسی "نەوت" و "دەروازەی فیشخاپور" بۆ دوای ھەڵبژاردنەکان، حەدیسی رایگەیاندووە: لەئێستادا کار بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی دەروازە سنووری و کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

R.M

  • 1