ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجەی فیدراڵی دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

رۆژی سێ شەممە 13ی ئاداری 2018 نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاشکرای کرد، دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك ۆماری عیراق بڕیاریدا کە (پرۆژەی قانونی بودجوی گشتی فیدراڵی کۆماری عیراق بۆ ساڵی 2018ی دارایی) بگەڕێنێتەوە کە لە رۆژی 3-3-2018ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو.

هەر لە بەیاننامەكەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق هاتووە، بڕیارەکەی سەرۆک کۆمار بەئامانجی سەرلەنوێ وردبینی کردن و پیاداچوونەوەیە بە ناوەرۆکی قانونەکە لەرووی دەستوری و دارایی و قانونییەوە، ئاماژەشی کردووە کە نزیکەی 31 خاڵی قانونەکە ناکۆکە لەگەڵ قانونە کارپێکراو پەیڕەوکراوەکانداو لەگەڵیاندا ناگونجێت.

نوسینگەی راگەیاندن لەسەرۆکایەتی کۆمارراشیگەیاندووە، گەڕانەوەی بودجە لەدوای ئەوەبووە کە ژمارەیەک لە پسپۆڕان و راوێژکارانی قانونی و دارایی توێژینەوەیان بۆ قانونەکە کردووەو وردبینییەکی تەواویان تیادا کردووە لەپێناوی دیاریکردنی گرنگترین سەرپێچی و پێشێلکاری دەستوری و دارایی و قانونی هەندێک لەمادەو بڕگەو بەندەکانی ئەو قانونە بەو ئامانجانەی بەر لەپەسەندکردنی چارەسەر بکرێت، هاوکات هەر کەموکورتییەکیش لەداڕشتنەوەی ناوەرۆکی قانونەکەدا هەیە چارەسەر بکرێت.

  • 1