ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ رێکس تیله‌رسن وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و بەڕێوەبەری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، مایك پۆمپیۆ ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌.

رۆژی سێ شەممە 13ی ئاداری 2018 تره‌مپ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە كه‌، پۆمپیۆ ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سوپاسی تیله‌رسن-یشی كرد بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوون.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایشیگه‌یاندووه‌ جێگای سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی به‌ جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌، گینا هاسپه‌ل پڕده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ژن ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.

تره‌مپ هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ پۆمپیۆ و هاسپه‌ل خواستووه‌ له‌ ئه‌ركه‌ نوێیەكانیان.

  • 1