ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیكی هایلی لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس رایگەیاند، "ئەمەریكا سزای نوێی بۆ روسیا ئامادەكردووەو ستیڤن منوچن، وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا ڕۆژی دووشەممە سزاكان ڕادەگەیەنێت"

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم سزایانە ڕاستەوخۆ كاردەكەنە سەر ئەو كۆمپانیایانەی كە مامەڵە لەگەڵ ئەسەد-دا دەكەن و پەیوەستن بە چەكی كیمیاییەوە."

هاوكات نیكی هایلی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز سێ ئامانجی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای دیاریكردووە، لەوانەش گرەنتی بدرێت ئەوەی جارێكی دیكە چەكی كیمیایی بە هیچ شێوەیەك لە سوریا بەكارنەیەتەوە، كە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا بخاتە مەترسییەوە، ئامانجێكی دیكە شكستپێهێنانی ڕێكخراوی داعشە، هەروەها دانانی خاڵێكی چاودێری باشە بۆ چاودێریكردنی ئەو چالاكییانەی ئێران ئەنجامیان دەدات.

  • 1