حكومه‌تی توركیا، پرۆژه‌یه‌كی گه‌ڵاڵه‌كردووه، بۆ كردنه‌وه‌ی نۆكه‌ندێكی نوێ، كه ده‌ریای ره‌ش ده‌به‌ستێت به ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌وه و گه‌رووی بۆسفۆڕ له چاو ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌بێته لاوه‌كی.
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رۆژی (14ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2018) به‌ڵێنی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پرۆژه‌یه دا.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، كه‌شتییه‌كی نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له گه‌رووی بۆسفۆڕ، خۆی كێشا به كۆشكێكی مێژوویی‌دا.
ئه‌ردۆغان له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه، گوتی: "به هۆی ده‌ستپێنه‌كردنی پرۆژه مهزنهكهمانهوه، باجێكی گه‌وره‌مان دا".
پرۆژه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ناوی لێنراوه، "پرۆژه‌ی سه‌رده‌م".
ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ) له باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: "له مێژووی توركیادا، یه‌كه‌مجاره پرۆژه‌ی مه‌زنی له‌و جۆره ئه‌نجامبدرێت".
كاتێك ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیران بوو له 2011دا به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی دابوو.
پرۆژه‌كه به‌شه ئه‌وروپاییه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.