ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان سزای ئەو لایەن و کاندیدانە دەدات کە پێشێلکاری ئەنجام دەدەن و تا ئێستاش زیاتر لە ٣٠ قەوارە و کاندید پێشێلکارییان ئەنجامداوە.

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان راگەیاند، ئەو لایەن و کاندیدانەی پێش دیاریکردنی وادەی بانگەشە، ھەڵمەتی بانگەشەیان بۆ ھەڵبژاردن دەستپێکردووە سزایان دەدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ قەوارە و کاندید سزایان بەسەردا سەپێنراوە کە بۆ ھەر کاندیدێک ٣ ملیۆن دینار و بۆ قەوارەکانیش بڕی ٥ ملیۆن دینار سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن نابێت قەوارە و کاندیدەکان شوێنە گشتییەکان و ئۆتۆمبیلی فەرمانگە حکومییەکان و شوێنە ئاینیەکان بۆ ھەڵمەتی بانگەشە بەکار بھێنن، ھەروەھا نابێت لە جۆری بانگەشەکاندا تەشھیر و ناوزڕاندن بەکار بھێنن، ئەوانەی پێشێلکاری رێنماییەکانی کۆمسیۆن بکەن بە پێی جۆری سەرپێچیەکەی لە ١ ملیۆنەوە تا ٥٠ ملیۆن سزا دەدرێت، ئەگەر پێویستیش بکات رووبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.

  • 1