ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچیكردن لە بانگەشەی هەڵبژاردن، 60 كاندید و قەوارەی سیاسی سزادران.

رۆژی دووشەممە 16ی نیسانی 2018 كەریم تەمیمی، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەمیدیاكانی راگەیاند، "ئەنجوومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان سزای تووندی دژی 60 كاندید و قەوارەی سیاسی بەشدار لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەلەمانی عێراق دەرکردووە".

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راشیگەیاند، "هەر قەوارە و کاندیدێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن سەرپێچی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بکات سزادەدرێت، سزای کۆمیسیۆن بۆ قەوارەکان 5 ملیۆن دینار و بۆ کاندیدەکانیش 3 ملیۆن دینارە".

تەمیمی باسی لەوەشكرد كە، ئەگەر كاندیدان و پارتەكان سەرپێچی دووبارەبكەنەوە ئەوكات كۆمیسیۆن سزای پێبژاردن دوو هێندەی خۆی زیاددەكات، ئەگەر جاری سێیەمی سەرپێچییان كردەوە، ئەوكات متمانە لە كاندید و پارتەكەش وەردەگرنەوە.

  • 1