ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایدەگه‌یەنێت، هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆسه‌ر سوریا رێره‌وی جه‌نگی له‌ناوچه‌كه‌ نه‌گۆڕیوه‌.

رۆژی دووشەممە 16ی نیسانی 2018، بۆرس جۆنسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا بۆسه‌ر سوریا رێره‌وی جه‌نگی له‌ناوچه‌كه‌ نه‌گۆڕیوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ رێگایه‌ك بوو ئاشكرامان كرد بۆ جیهان بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین دان به‌خۆداگرتن به‌سه‌ به‌رامبه‌ر هێرشی كیمیای بۆسه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند: به‌رده‌وامی جه‌نگ له‌سوریا به‌و شێوه‌ ناخۆشه‌ی ئێستا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌و له‌وه‌ كاره‌ساتر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌ له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه‌ بۆ چه‌ند جارێك كه‌ بۆ ئه‌مه‌ جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌.

  • 1