ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌رمریكا به‌نیازه‌ له‌ نزیكترین كاتدا سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.

رۆژی دووشەممە 16ی نیسانی 2018 ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكرده‌وه‌، سارا ساندرز وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندوه‌، رۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ نزیكرتین كاتدا سوپا له‌ سوریاو ناوچه‌كه‌ بكشێنێته‌وه‌.

وته‌بێژی كۆشكی سپی راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا هاوپه‌یمانی گرنگی هه‌یه‌و به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌و ئه‌و هێزانه‌ش به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌ بۆ پاراستنی ئارامی ناوچه‌كه‌.

  • 1