ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێكخراوی ھیومن رایتس وۆچ ھۆشداری دەدات لەرەوشی مامۆستایانی زانکۆ لە تورکیا و رایگەیاندووە: بەھۆی باری نائاساییەوە، پێنج ھەزار و ٨٠٠ مامۆستا لەو وڵاتە دەرکراون.

رۆژی سێشەممە 15ی ئایاری 2018 رێكخراوی ھیومن رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە: دەرکردنی ھەزاران مامۆستای زانکۆ لە تورکیا کەشێکی مەترسیداری لە ناو وڵاتەکە دروست کردووە، لەکاتێکدا پێویستە مامۆستایانی زانکۆ و خوێندکاران ئازادی تەواویان ھەبێت بۆ رادەربڕین و گفتوگۆکردن بە بێ ترس و دوو دڵی لە زیندانیکردنیان. 

هەر لە راپۆرتەکەی ھیومن رایتس وۆچ-دا هاتووە، لە دوای کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ٢٠١٦ەوە، پێنج ھەزار و ٨٠٠ مامۆستای زانکۆ لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

  • 1