ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ھەسەدە چەند ناوچەیەکی گرنگی لەسەر سنووری نێوان عێراق و سوریا کۆنتڕۆڵ کردووە.

رۆژی سێشەممە 15ی ئایاری 2018 وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان لە ئەلبوکەمال و نزیک شاری شەدادی کردووە و بەھۆیەوە کارگەیەکی تایبەت بە بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیلیان لەناوبراوە.

پنتاگۆن روونیشیکردەوە: ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و لەچەند رۆژی رابردوودا، چەند ناوچەیەکی تریان لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان عێراق و سوریا کۆنتڕۆڵکردووە.

  • 1