ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کاندیدی (ھەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، ئامادەیی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەی لە زیندانەوە دووپاتدەکاتەوە.

رۆژی سێشەممە 15ی ئایاری 2018 دەمیرتاش لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی (فرانس پرێس) کە لە رێی پارێزەرەکەیەوە وەڵامی داوەتەوە، رایگەیاندووە: نادادپەروەرییەکی زۆر لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیادا ھەیە، چونکە لە کاتێکدا ئەردۆغان و کاندیدەکانی تر بە ئازادی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن، دەمیرتاش بە ناچاری لە زیندانەوە بانگەشە دەکات.

پارێزەرەکەی دیمیرتاش راشیگەیاند، ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەی لە زیندانەوە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت.

لەبارەی دۆسێی کوردیشەوە لە تورکیا، دەمیرتاش ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئاشکرایە ئەردۆغان نایەوێت ھەنگاوێکی ئەرێنی بنێت سەبارەت بە دۆسێی کورد لە تورکیا و بەو شێوەیەش زیان بە تورکیا دەگەیەنێت و وڵاتەکە دەباتە دواوە، نەک بە تەنھا لە رووی چارەسەرکردنی دۆسێی کوردەوە، بەڵکو لە رووی دیموکراسی و ئازادیشەوە.

  • 1