ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی راگه‌یاندنی ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ توانیویانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ركه‌وتووبن.

ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "له‌ چه‌ند ڕۆژی ئایینده‌دا ژماره‌ی كورسییه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌ر لیستێكی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ ناوی كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت". 

هاوكات كۆمسیۆن داواشی له‌سه‌رجه‌م لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن و حیزبه‌ عێراقییه‌كان كرد، پابه‌ندبن به‌ یاسا و ده‌ستور و رێز له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگرن و پارێزگاری له‌ ئاشتی ناوخۆیی وڵاته‌ بكه‌ن.

ئاماژه‌ش به‌وه‌كراوه‌ هه‌ر لایه‌نێك كه‌ به‌ ئه‌نجامه‌كان ره‌زامه‌ند نییه‌، ده‌توانێت تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان بدات به‌ پێی نوسراوێكی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌.

رۆژی شه‌ممه‌ 12ی ئایار، خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی تری عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

  • 1