ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سبەی پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ژمارەی کورسی لایەنەکان و ناوی کاندیدە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رادەگەیەنێت.

رۆژی چوارشەممە 16ی ئایاری 2018 حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: ئەو زانیاریانەی لەبارەی ژمارەی کورسی لایەنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکرێنەوە ورد نین، بەوپێیەی ژمارەی دەنگی لایەنەکان کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە ئەنجامی کۆتایی نین و دوای ھەژمارکردنی دەنگە تایبەتەکان و دەنگدانی دەرەوە، ئەنجامی لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت. 

ردێنی راشیگەیاند، رۆژی پێنجشەممە کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکەو ناوی کاندیدە براوەکان و ژمارەی دەنگەکانیان ئاشکرا دەکات.

  • 1