ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی پیشاندا له‌سه‌ر ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی عیراق بۆ هه‌رێم له‌پێش جه‌ژن و بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراقیش واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم ئاشكراده‌كات.

ماهر جوهان بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، ئەمرۆ دووشەممە رایگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ناردنی بڕی 317 ملیار و 545 ملیۆن دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان و وه‌زاره‌تی داراییش رێوشوێنه‌ كارگێڕییه‌كانی ته‌واو كردوه‌.

له‌باره‌ی واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ی بۆ هه‌رێم، ئه‌و بریكاره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی وتی"ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ 11ی 6ی 2018 كاروباره‌ كارگێڕییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عیراق تایبه‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كۆتایی بێت، ئه‌وه‌ سبه‌ینێ 12ی 6ی 2018 پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ بانكی ناوه‌ندیی له‌ هه‌ولێر و دواتر ده‌خرێته‌سه‌ر ژماره‌ حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم".

 

  • 1